سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

كیژانی گەرمیان، رەنگی پێشمەرگەیان نمایشكرد


Print Friendly and PDF

كیژانی گەرمیان، رەنگی پێشمەرگەیان نمایشكرد

خانزاد- پەرێز سابیر "

له‌ پێشانگای كیژانی گه‌رمیان ره‌نگی پێشمه‌رگه‌ نمایشكرا و بۆ چه‌ند ساتێك هه‌موو هه‌ستیان به‌وه‌ كرد ئاوێزانی ره‌نگی پێشمه‌رگه‌بوون.

سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ی كانونی دووه‌می 2017 رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كفری و 7 رەنگە، پێشانگایەكی شێوەكارییان بۆ گروپی كیژانی شێوەكاری كفری لە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەكە لە  شاری سلێمانی كرده‌وه‌ .

له‌ پێشانگاكه‌دا به‌شێك له‌ شێوه‌كاران و هونه‌رمه‌ندان و ژنانی كه‌سوكاری جینۆسایدی ئه‌نفال و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاماده‌ بوون بۆ بینینی 42 تابلۆی پێشمه‌رگه‌ی كیژانی گه‌رمیان.

به‌پێی قسسه‌ی شێوه‌كاران، ئامانجی نمایشكردنی ئه‌و پێشانگایه‌ پیشاندانی توانای كیژانی گه‌رمیانه‌ له‌ ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزیان بۆ پێشمه‌رگه‌، هه‌روه‌ك ویستیان بۆ چه‌ند ساتێك هه‌موویان ره‌نگی پێشمه‌رگه‌ بگرن.

kezhan.jpg

kezhan1.jpg

kezhan2.jpg

kezhan3.jpg

kezhan4.jpg

kezhan5.jpg

kezhan6.jpg

kezhan7.jpg

kezhhhannnn.jpg

kezhannnn1.jpg


وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received