سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ

لە كفری شەوچەرەیەكی هونەری بەڕێوەچوو


Print Friendly and PDF

لە كفری شەوچەرەیەكی هونەری بەڕێوەچوو

خانزاد- پەرێز سابیر :

مۆزەخانەی كولتووری شار بە هاوكاری رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی لە شاری كفری شەوچەرەیەكی هونەرییان سازكرد و تیایدا ژمارەیەك گۆرانی و مەقاماتی رەسەنی كوردی پێشكەش كران.

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە مۆزەخانەی كولتووری شار بە هاوكاری رێكخراوی هاوكاریی ئەڵمانی لە شاری كفری شەوچەرەیەكی هونەرییان سازكرد و تیایدا هونەرمەند عەدنان جاسم و مامۆستا دڵنیا چەند گۆرانی و مەقامێكی رەسەنی كوردی ناوازەیان پێشكەشكرد.

هەروەك لەو شەوچەرەیەدا چەند چالاكییەكی تری كوردەواریی پێشكەشكران لە وێنەی یاری سینە و زەرف كە لە یارییە باوەكانی شەوانی رەمەزانن لە كفری و ئامانجیش لێی زیندووکردنەوەی کولتوور و یارییە رەسەنایەتییەکانی  ناوچەکەیە.

yasv1.jpg

yas 2.jpg

yas 3.jpg

yas 4.jpg


وێنەی زیاتر


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received