k k
سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ


جوگرافیای کوردستان

جوگرافیاى کوردستان شوێنى جوگرافى هەرێمى کوردستان هەرێمى کوردستانى عیراق بریتییە لەو بەشە کوردستانەى کەدەکەوێتە نێو سنورى دەوڵەتى عیراقەوە کەدوابەدواى شەڕى یەکەمى جیهان دروست بوو، بەپلەى یەکەم هەرێمێکى مرۆییە سەرەڕاى ئەوەى نیشتیمان یان خاکى کوردانەو زۆربەى هەرە زۆرى دانیشتوانى کوردن، بەڵام لەرووى فرەنەتەوەیى و فرەئاینییەوە لەهەرێمەکانى دیکەى عیراق جیایە. لەتەک کورددا عەرەب و تورکمان و ئاشوریش هەن. ئەمە لەلایەک، لەلایەکى دیکەوە لەپاڵ ئەوەى زۆربەى دانیشتیوانى هەرێم موسڵمانن، کەچى مەسیحى تێدایە. هەموو لێکۆڵەرەوان لەسەر ئەوە یەک دەنگن کەبەرزاییەکانى حەمرین سنورى باشورى کوردستان پێکدێنێت، سنورى هەرێم لەناوقەدى عیراقەوە لەباشوورى رۆژهەڵاتى شارۆچکەى بەدرە لەپارێزگاى واست دەست پێدەکات بەرەو باکوور تا پردى نەوت لەرۆژئاواى شارۆچکەى مەندەلى هەڵدەکشێ لەتەنیشت بەرزاییەکانى حەمرین تا فەتحە دەڕوات شان بەشانى رووبارى دیجلە سەردەکەوێ و لەباکورى شارى موسڵ بەرەو باشورى رۆژئاوا بادەداتەوە بەئاراستەى شارۆچکەى حەزەر پاشان بەرەو رۆژئاوا بەئاراستەى سنوورى عیراق سووریا لەباکوورى شارۆچکەى بەعاج. روبەرى هەرێم 78736 کم2 کە دەکاتە زیاتر لە 18% سەرجەمى رووپێوى عیراق، کەئەم ناوچانە دەگرێتەوە: 1/پارێزگاکانى (هەولێر سلێمانى و دهۆک و کەرکوک). 2/هەموو ناحیە و قەزاکانى پارێزگاى نەینەوا جگە لەقەزاکانى موسڵ و بەعاج و حەزەر. 3/قەزاکانى خانەقین ومەندەلى و کفرى جگە لەناحیەى بەلەدروز لەپارێزگاى دیالە. 5/ناوەندى قەزاى بەدرە لەپارێزگاى واست، کوت. ئامادەکردنى ژمارەیەک لەمامۆستایانى بەشى مێژووى کۆلیژى ئاداب لەزانکۆى سەلاحەددین


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received