k k
سەرەتا دەربارە هەواڵ گەلەری ڤیدیۆ چالاکیەکان خولەکان پرۆژه‌ی هاوكاری پەیوەندی

سەردێڕ


کەش و هەوای هەرێمی کوردستان

کەش و هەواى هەریمى کوردستان ئاوو هەواى هەرێمى کوردستان تێکراى گەرمى مانگى کانوونى دووەم کەساردترین مانگى ساڵە لەهەرێمدا لەنێوان (3.1) پلەى سەدى دایە لەوێستگەى سەڵاحەدین (9.9 ) سەدیە لەخانەقین، بەگشتى چەند بەرەو باکورو باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم بڕۆین پلەى گەرمى دادەبەزێت لەبەرئەوەى چەند بەرەوە باکورو باکورى رۆژهەڵات بچین زەوییەکە بەرزو بڵند دەبێت ، وە لایەکانى باکوورى هەرێم دەکەونە ئەو ناوچانەى کەلەکەمەرەى زەوییەوە دورترن کەدەبێتە هۆى کورتى رۆژ لەنیوەى زستانى ساڵداو کەمبوونەوەى گۆشەى تیشکى هەتاو کەوتن. کەمى لاربوونەوەى گۆشەى کەوتنى تیشکى هەتاو هەروەها رۆژ درێژى و ساماڵ و تۆپەڵى هەوایى کیشوەرى وشک کەلەهاویناندا هەرێم دەگرێتەوە، یاریدەى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما دەدەن لەو وەرزەدا. تێکڕاکانى گەرماى مانگى تەمووز کەگەرمترین مانگى ساڵە لەهەرێمدا لە 30 پلەى سەدى پترە. جیاوازییەکى زۆر لەبڕى باران بارین لەهەرێمدا هەیە ناوەندى بارانى ساڵانە لەهەرێمدا لەنێوان 328 ملم دایە لەخانەقین و زیاتر لە 702ملم لە زاخۆ و لەرواندز 969ملم و لەئاکرێ 1008 ملم و لەپێنجوێن 1263 ملم، بەگشتى لەبارەى بڕى بارانى داباریو لەهەرێمدا دەتوانین بڵێین کەبارانى هەرێم تابەرەو باکورو باکورى رۆژهەڵات بڕۆین پتر دەبێت، ئەمەش لەبەر هۆکارى بەرزى و نزمى لەلایەک گوزەرکردنى ژمارەیەکى زۆرتر لە نەوراییەکانى کەش وهەوا بە هەرێمدا جگە لەوەى کە جۆرى نەوراییەکانیش تا بەرەو باکوور بڕۆین قوڵتر دەبن، لەروى بارنەوە دەتوانین هەرێم بۆ دوو هەرێمى لاوەکى دابەش بکەین کەبریتیە لە: هەرێمى بارانى مسۆگەر ئەم هەرێمە بەشەکانى باکورو باکورى رۆژهەڵاتى هەرێمى کوردستانى عیراق دەگرێتەوەو سنوورەکانى باشورى لەگەڵ سنورى باشورى ناوچەى شاخاوى لەهەرێمدا دەڕۆن ئەم هەرێمە بەزۆرى رێژەى بارانەکەى جیادەکرێتەوە کەناوەندى ساڵانەى باران 500ملم کەمتر نییە، بۆیە کشتوکاڵى زستانە لەم هەرێمەدا ساڵانە ئەم هەرێمە دەتوانێت بەتەواوى پشت بەباران ببەستێت. هەرێمى بارانى نامسۆگەر ئەم هەرێمە ناوچە نیمچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە کەبەرێژە بارانى کەمە(ساڵانە لە 500ملم) کەمترە، ئەم هەرێمە لاوەکییە دیسان بەوە ناسراوە کەبڕى بارانى مانگانەو ساڵانەو وەرزانە هەڵبەزو دابەزێکى گەورە بەخۆیەوە دەبینێت بەبەراورد کردن لەگەڵ هەرێمى پێشوودا، بۆیە کشتوکاڵى زستانەى بەتایبەتى لەبەشەکانى باشورو باشورى رۆژئاوادا رەنگە روبەڕوى هەڕەشەى وشکى ببێتەوە. لە روى ئاووهەواوە هەرێمى کوردستان بۆ دوو هەرێم پۆلێن دەکرێت کەئەمانەن: 1. هەرێمى ئاوو هەواى دەریاى ناوەراست: ئەم جۆرە ئاووهەواییە بەشەکانى باکورو باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم دەگرێتەوەو سنوورى باشورى لەگەڵ سنورى باشورى ناوچەى شاخاوى لە هەرێمدا دەڕوات، ئەم هەرێمە پتر لە 50 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەى داگرتووە لە رووى گەرمییەوە بەزستانى زۆر سارد و بە هاوینى فێنک ناسراوە، لەرووى دابارینەوە لەنیوەى زستانە پەرە دەستێنێ هاوینى وشکە، هەروەها ئەو هەرێمە لە هەموو ناوچەکانى ترى عیراق بەبارانترە، تێکڕاى بارانى ساڵانەى لە 500ملم دانابەزێت تا بەرەو رۆژهەڵات و باکوورو باکوورى رۆژهەڵات برۆین باران زیاتر دەبێت بۆ ماوەى چەند رۆژێک دەبێتە هۆى پچرانى رێگاى گواستنەوە لەنێوان شارە جیاجیاکاندا. 2. هەرێمى ئاوو هەواى نیمچە وشک گەرمەسێری: ئەو هەرێمە بەشەکەى دیکەى رووبەرى هەرێم دەگرێتەوە لەرووى سیستمى باران بارینەوە لەهەرێمى پێشوو دەچێ (هاوینى ووشک و برینگ، زستانى بە باران) بەڵام لێى جیاوازە لەرووى کەم بارانییەوە (ساڵانە کەمتر لە 500ملم و بەرزى پلەکانى گەرمى لەهاویندا زستانى کەمتر ساردە کەم جارى وا هەیە بەفرى لێ بکەوێ). ئامادەکردنى ژمارەیەک لەمامۆستایانى بەشى مێژووى کۆلیژى ئاداب لەزانکۆى سەلاحەددین


سه‌ره‌تا ده‌رباره‌ گه‌له‌رى كاروچالاكى خوله‌كانمان وۆرك شۆپ سيمينار په‌يوه‌ندى

Cretaed by AVESTA group. All rights received